رووداو – هه‌ولێر
راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له ئیسپانیا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نوێترین پێشهاتی سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی مه‌شقی یانه‌ی بارسێلۆنا له لایه‌ن چاڤی هێرناندێزه‌وه ئاشكراكرد.
پێشتر چه‌ند راپۆرته هه‌واڵێكی دیكه باسیان له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان شاندی بارسێلۆنا و چاڤی كردبوو، كه شه‌ممه ئه‌نجامدراوه و تێیدا چاڤی یه‌ك رۆژی پێ‌درابوو تاوه‌كو خۆی یه‌كلابكاته‌وه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، ئۆسكار گراو به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری بارسێلۆنا و ئیریك ئه‌بیدالی سكرتێری هونه‌ریی یانه‌كه، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی كۆتایی له‌گه‌ڵ چاڤی هێرناندێز ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رازی بكه‌ن له شوێنی ڤالڤێردی ببێته راهێنه‌ری بلاوگرانا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، بڕیاری سه‌ره‌تایی چاڤی ئه‌وه‌یه كه رازیبوه مه‌شقی تیپه‌كه وه‌ربگرێت، به‌ڵام له هاوینی داهاتووه‌وه.
سه‌رچاوه‌ی نزیك له گفتوگۆیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه، ده‌رگه‌ی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا هێشتا كراوه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها ئاشكرایكردووه، ئه‌ستێره گه‌وره‌كانی تیپه‌كه لارییان نییه له‌وه‌ی چاڤی شوێنی ڤالڤێردی بگرێته‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ