قۆناخی 16ـی جامی ئیتاڵیا چەند یارییەکی بەهێز بەخۆیەوە دەبینێت

12-01-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن جامی ئیتاڵیا
A+ A-

رووداو - هەولێر

یارییەکانی قۆناخی شازدەی جامی ئیتاڵیا بە ئەنجامدانی سێ یاریی دەستپێدەکەن و یانەی یوڤێنتوسی پاڵەوانی سێ چوار وەرزی رابردووش رووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی قورس دەبێتەوە.

یاریی یەکەمی ئەم قۆناخە، کاژێر 17:00 بەکاتی باشووری کوردستان لەسەر یاریگەی ئۆڵیمپیکۆ لە رۆمای پایتەخت، لەنێوان هەردوو یانەی لازیۆ و نۆڤارا بەڕێودەچێت.

یانەی ئەیسی میلان لە دەرەوەی یاریگەی خۆی و لەسەر یاریگەی لویجی فێرارێس دەبێتە میوانی یانەی سامپدۆریا، ئەم یارییەش کاژێر 20:00 ئەنجامدەدرێت و یەکێک لە بەهێزترین یارییەکانی ئەم قۆناخەیە.

دوایین یاریی ئەمشەوی جامی ئیتاڵیا لەنێوان هەردوو یانەی یوڤێنتوسی پاڵەوانی چوار وەرزی رابردووی پاڵەوانێتییەکە و بۆلۆنیا دەبێت، کاتێک کاژێر 22:45 لەسەر یاریگەی ئالیانز رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە