وێستهام شكستی به‌ ئارسیناڵ هێنا

12-01-2019
ئیحسان تاهیر
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

له‌ یه‌كه‌م یاری گه‌ڕی 22ی پرێمه‌رلیگدا، یانه‌ی وێستهام یونایتد توانی 3 خاڵ له‌ ئارسیناڵ وه‌ربگرێت.

وێستهام به‌ تاكه‌ گۆڵی دیكلان رایس، كه‌ له‌ خوله‌كی 48دا تۆماریكرد، شه‌ڕی له‌نده‌نی له‌دژی ئارسیناڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتاییهێنا. 

هه‌رچه‌نده‌ له‌ گێمی دووه‌مدا تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن زۆر هه‌وڵیاندا ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بگۆڕن، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانی، به‌ڵكو ئه‌نجامه‌كه‌شیان یه‌كسان نه‌كرده‌وه‌و به‌ بێ گۆڵ و بێ خاڵ له‌ یاریگه‌ ده‌رچوون.

كوڕانی مانوێل پلیگرینی راهێنه‌ری چیلی، ژماره‌ی خاڵه‌كانیان گه‌یانده‌ 31 خاڵ و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی چوونه‌ پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌نده‌كه‌، هه‌رچی ئارسیناڵه‌ به‌ 41 خاڵ له‌ پله‌ی پێنجه‌م مایه‌وه‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە