براڤۆ ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا
رووداوی وه‌رزشی ـ CNBC
رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا، ئاشكرایانكرد كلاودیۆ براڤۆی گۆڵپارێزی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی ئینگلیزی په‌شیمانه له جێهێشتنی ریزه‌كانی یانه‌ى بارسێلۆنای ئیسپانی و ده‌یه‌وێ هه‌ڵه‌كه‌ی راست بكاته‌وه‌و بگه‌ڕێته‌وه یانه كۆنه‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باجه‌كه‌ی كورسی یه‌ده‌گیش بێت.
براڤۆ له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی رابردوودا له بارسا رۆیشت، به‌ڵام ده‌نگۆی ررۆیشتنی له مان ستی له وه‌رزی داهاتوو زۆر بووه. ئه‌و رۆژنامانه پلانی گۆڵپارێزی چیلییان، بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ یانه‌ی پێشووی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشكرا كرد و ده‌ڵێن "براڤۆ له رۆیشتن له بارسا په‌شیمانه، بۆیه پلان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ بارسێلۆنا داده‌نێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گه‌كانیش بمینێته‌وه‌و ببێته یه‌ده‌گی گۆڵپارێزی ئه‌ڵمانی مارك تیر شتیگن".
براڤۆ، له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی كۆمه‌ڵایه‌تی واتس ئاپدا، هێشتا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ یاریزانی بارسا له په‌یوه‌ندی دایه، ئه‌و یاریزانانه‌ش هۆكاری ویستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڵپارێزه ده‌زانن. راپۆرته‌كان روونیان كردووه‌ته‌وه، هۆكاره‌كان فێرنه‌بوونی زمانی ئینگلیزی، نه‌گونجان له‌گه‌ڵ ژیانی به‌ریتانیا و له‌ده‌ستدانی كه‌ش و ژیان له بارسێلۆنایه، بۆیه ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی كه‌تالۆنیا.