رۆبێرتۆ کارلۆس دەگەڕێتەوە ریال مەدرید و یەکەم کاری هێنانی نەیمارە

12-01-2016
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن ئیسپانیا، ریال مەدرید، نەیمار
A+ A-

رووداو - هەولێر

رۆبێرتۆ کارلۆسی یاریزانی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاشکرایکرد لەگەڵ کارگێڕیی ریال مەدریدا کۆبووەتەوە و لە توانایدایە نەیمار داسێلڤا رازی بکات روو لەو یانەیە بکات.

کارلۆس لە چاوپێکەوتنی بەرنامی یۆنتۆ پیلۆتای ئیسپانیدا ئاشکرایکرد لەگەڵ کارگێڕیی ریال مەدرید کۆبووەتەوە بۆ دەستنیشانکردنی کاری داهاتووی لەگەڵ ئەو یانەیەدا و گوتی لە داهاتووی نێزیکدا دەزانم چۆن دەتوانم هاوکاریی زیدان بکەم.

لەبارەی کارکردنی بۆ ریال مەدرید، کارلۆس گوتی نەیمار هێشتا گەنجە، من دڵنیام ساڵی داهاتوو لە خەڵاتی بالۆن دۆردا دۆخی لە ئێستا باشتر دەبێت، دەتوانم رازیشی بکەم بێتە ریال مەدرید.

کارلۆس قسەی لەسەر زیدانیش کردووە وەک راهێنەری نوێی ریال مەدرید و دەڵێ ئەو سەرکردەیەکی مەزنی نێو یاریگە و ژووری جلگۆڕین بوو، پێموایە نازناوی زۆر لەگەڵ ریال مەدرید بەدەست دەهێنێت.

کارلۆس قسەی لەسەر بەیڵیش کردووە و دەڵێ زیدان دەتوانێ بەیڵ بکاتە ئەو یاریزانەی خۆی دەیەوێت و دووپاتیکردەوە زۆر گرنگە راهێنەر هاوڕێی یاریزانەکانی بێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە