ئۆزێل نزیکە بە گرێبەستێکی گەورە بچێتە سعودیە

11-12-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن مەسعود ئۆزێل
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

یانەی نەسری سعودی، لە ئەنجامدانی گرێبەستێکی گرانبەها لەگەڵ مەسعود ئۆزێل، یاریزانی ئەڵمانی و یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی نزیکبووەتەوە.

میدیای بەریتانیا رایگەیاند، یاریزانەکە بەتەواوی لە پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانە سعودییەکە نزیکبووەتەوە و لە ئەگەری پەیوەندیکردنیشی بەو یانەیە مووچەیەکی گەورە لە خولی سعودیە وەردەگرێت.

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، ئارسیناڵ بە گرێبەستی یانەی نەسر رازیبووە، بۆ ئەوەی ئۆزێل پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات، لەکاتێکدا یاریزانەکە لە دوای هاتنی میکێل ئارتێتا بۆ راهێنەرایەتی ئارسیناڵ، ئۆزێل بەتەواوی پشتگوێخراوە و بەشداری لە یارییەکاندا ناکات.

پێشتر نەسر دەستەوارەیەکی بەرامبەر 5 ملیۆن یۆرۆ و مووچەی 20 ملیۆن دۆلار لە ساڵێکدا پێشکێشی یاریزانەکەی ئارسیناڵ کردووە بۆ ئەوەی پەیوەندی خولی سعودیەوە بکات.

جگە لە یانە سعودییەکە، ناوی ئۆزێل بە هەردوو یانەی باشاکشەهیری تورکی و سەدی قەتەریش بەستراوەتەوە، کە سەد بەهۆی بوونی چاڤی وەک راهێنەر و سانتی کازۆرلا وەک یاریزان پێدەچێت توانای زیاتر بێت لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە، بەتایبەت کە ئارسیناڵ بە دەستەوارەی یانەی نەسر رازیبووە، بەڵام هێشتا ئۆزێل رەزامەندیی بۆ چوونی بۆ ئەو یانەیە پێشاننەداوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە