یانەی یوڤێنتۆس یاریزانێکی لیڤەرپوولی گواستەوە

رووداو-هەولێر

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بۆ ماوەی 5 ساڵ گرێبەستی لەگەڵ ئێمرە جانی یاریزانی یانەی لیڤەرپوول ئەنجامدا.

بە گوێرەی هەواڵی رای سپۆرت، یاریزانە 23 ساڵییەکە کۆتایی وەرز گرێبەستی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول تەواو دەبێت، بۆیە یانەی یوڤێنتوس بە بڕی 4 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی 5 ساڵ گرێبەستی لەگەڵدا ئەنجامداوە.

 هەر لە هەواڵەکەدا هاتووە، یاریزانە ئەڵمانییە بەرەچەڵەک تورکەکە دوای ئەوەی لەگەڵ یانەکەی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکە، بۆیە بڕیاریداوە بچێتە خولی سیریا ئەی و یاری بۆ خانمە پیرەکە بکات.

 ئێمرە جان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا توانیویەتی 20 جار درێسی هەڵبژاردەکەی بپۆشێت، لە ساڵی 2018 دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی دەتوانێت کام یانەی بوێت یاری بۆ بکات.