ڤیدیۆ؛ دیماریا لە کلاسیکۆی پۆرتوگالدا پاڵەوانی ریمۆنتادا بوو

11-11-2024
رێبوار محه‌ممه‌د
ئانخێل دیماریا
ئانخێل دیماریا
نیشانەکردن ئانخێل دیماریا کلاسیکۆی پۆرتوگال
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی بێنفیکا بردنەوەیەکی گەورەی لە کلاسیکۆی خولی پۆرتوگالدا بەدەستهێنا و بەچوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵیک لە یانەی پۆرتۆی رکابەری بردەوە.
 
یارییەکە لە گەڕی یانزەی خولەکەدا ئەنجامدرا و گێمی یەکەم بەیەکسانبوونی هەردوو یانە بەگۆڵێک کۆتایی هات. بێنفیکا لە رێگەی ئەلڤارۆ کاریراسەوە گۆڵی یەکەمی لە خولەکی سیدا تۆمارکرد و سامۆ ئاگیهوا ئەنجامەکەی بۆ پۆرتۆ یەکسانکردەوە.
 
لە خولەکی دووی گێمی دووەمی یارییەکەدا، ئانخێل دیماریای ئەزمووندار، گۆڵی دووەمی بێنفیکای تۆمارکرد، بەرلەوەی گۆڵی سێیەمی بێنفیکا لە رێگەی مهیوین پێرێزی بەرگریکەری پۆرتۆوە بەهەڵە لە تیپەکەی تۆمار بکرێت.
 
دیماریا لە خولەکی هەشتا و دوودا، جارێکی دیکە گەڕایەوە و ئەمجارەیان لە رێگەی لێدانی سزاوە، گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی بینفیکای تۆمارکرد.
 
بەم بردنەوەیە بێنفیکا کۆی خاڵەکانی لە وەرزی ئەمساڵی خولەکەدا بۆ بیست و پێنج خاڵ بەرزکردەوە لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەدا، بەجیاوازیی تەنیا دوو خاڵ لە پاش پۆرتۆوە کە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەی گرتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە