رووداو دیجیتاڵ
مارک کاڤێندیش، پایسکیلسواری بەنێوبانگی بەریتانی، کاروانی دوور و درێژی خۆی، کە 19 ساڵی خایاند، بەبردنەوەی دواپێشبڕکێ لە ژیانی پیشەگەری خۆیدا کۆتاییپێهێنا.
پایسکیلسوارە بەریتانییە، تەمەن 39 ساڵەکە، پلەی یەکەمی لە پێشبڕکێی سەنگاپور بەدەستهێنا، کە پایسکیلسوارەکان بۆ ماوەی بیست و پێنج خول لە دەوری رێڕەوێکی دوو کیلۆمەتر و سێ سەد مەتریدا دەسۆڕێنەوە.
بەشداربووانی پێشبڕکێکە پێش دەستپێکردنی یارییەکە رێزیان لە کاڤێندیش گرت بەبەرزکردنەوەی تایەی پێشەوەی پایسکلەکانیان و سوڕاندنەوەی بەدەوری خۆیدا.
کاڤێندیش توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و دوای ئەوەی بە ماوەیەکی کەم پێش هەردوو پایسکیلسواری بەلجیکی گاسپەر فیلیپسۆن و ئارنۆ دی لی کەوت، کە پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا.
لە هاوینی ئەمساڵدا، کاڤێندیش سی و پێنجەمین دەستکەوتی لە قۆناخی خولی نێودەوڵەتیی فەرەنسادا بەدەستهێنا، ئەمەش دەستکەوتێکی بێ وێنەیە بەو پێیەی ژمارەی پێوانەیی پێشووی شکاند کە لە رابردوودا لەلایەن ئیدی مێرککسەوە بەدەستی هێنابوو.
هەروەها لە ئۆڵیمپیادی ریۆ دی جانیرۆی 2016 میدالیای زیوی بەدەستهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ