کاساس لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراقی بڵاوکردەوە

11-11-2023
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن هەڵبژاردەی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەردوو هەڵبژاردەی ئیندۆنیزیا و ڤێتنام لە چوارچێوە یارییەکانی پاڵاوتنەکان بۆ جامی جیهانی 2026 و جامی ئاسیا لە 2027 کاساس لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراقی بڵاوکردەوە.
 
لیستی یاریزانەکان لە 25 یاریزان پێکهاتووە، بۆ هەردوو یاریی ئیندۆنیزیا و ڤێتنام، کە بڕیارە یەکەمیان لە رۆژی 16ـی ئەم مانگە لە شاری بەسرە بەڕێوەبچێت. و یاریی دووەمیش بەرامبەر ڤێتنام دەبێ لە 21ـی هەمان مانگ، کە لە شاری هانۆی پایتەختی ڤێتنام ئەنجام دەدرێت.
 
لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان چوار یاریزانی کوردی تێدایە، کە بریتین لە هەریەک لە یاریزانان، مێرخاس دۆسکی، ئوسامە رەشید، یوسف ئەمین و پێشەنگ عەبدوڵڵا. کە هەر 4 یاریزانان لە یانەکانی ئەوروپا یاری دەکەن.
 
مێرخاس دۆسکی یاریزانی یانەی سلۆڤۆکی چیکییە. ئوسامە رەشید لە یانەی ڤیزیلای پۆرتوگالی یاری دەکات. یوسف ئەمین لە یانەی ئینتراخت براونشڤایگی ئەڵمانی و پێشەنگ عەبدوڵاش لە یانەی دیگەرفۆرسی سوێدی یاری دەکات.
 
ئەوەی جێگەی سەرنجە، ناوی هەردوو ئەستێرەی دیاری یانەی هەولێر، شێرکۆ کەریم و ئاسۆ رۆستەم لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی کاساسدا نییە، ئەمەش نیگەرانی هاندەرانی هەولێری لێکەوتووەتەوە بەتایبەت دوای ئەو ئاستە نایابەی کە شێرکۆ لە سەرەتای دەستپێکردنی خولی ئەستێرەکانی عێراقەوە پێشکێشیدەکات.
 
پێکهاتەی ئەمجارەی هەڵبژاردەی عێراق بێبەشە لە تواناکانی زیدان ئیقبالی یاریزانی یانەی ئوترێختی هۆڵەندی، بەهۆی ئەوەی کە زیدان ماوەی دوو مانگ زیاترە لە یاریگەکان دوورکەوتووەتەوە بەهۆی پێکانەوە.
 
لە کۆی ئەو 25 یاریزانانەی کە بانگهێشت کراون 11 یاریزانیان لەوانەن کە لە خولە ناوخۆییەکان پێگەیشتوون و 11 یاریزانیش ئەوانەن کە هەڵگری ناسنامەی عێراقین، بەڵام تاراوگەنشینن و لە وڵاتانی دەرەوە لەدایکبوون و گەورەبوون.
 
شەقامی وەرزشیی عێراقی هیوای زۆریان بە کاساس هەیە بۆ ئەوەی دووبارە بیانگەڕێنێتەوە جامی جیهانی 2026 دوای 40 ساڵ لە دابڕان کە کۆتا و تاکە بەشداریکردنی عێراق لە مۆندیالی 1986 بوو لە مەکسیک، کە ئەوکاتە عێراق لە 3 یارییدا، تەنیا یەک گۆڵی تۆمارکرد و لە هەر سێ یارییدا دۆڕا، کە بەرامبەر بە پاراگوای، مەکسیک و بەلجیکا بوون.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی کۆپا ئەمریکایان بەرزکردووەتەوە، وێنە: AFP

ئەرجەنتین کۆپا ئەمریکای 2024ـی بردەوە

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ دووەم جار لەسەر یەک و 16ـەم جار لە مێژووی خۆی، توانی ناسناوی کۆپا ئەمریکا بباتەوە. ئەرجەنتین لە تەواوی پاڵەوانیێتییەکەدا تەنیا یەک گۆڵی لێکرا.