ڤیدیۆ؛ لە شەوی بنزیمادا، ئیتیحاد گۆڵبارانی ئەبهای کرد

11-11-2023
ئیحسان تاهیر
کەریم بنزیما
کەریم بنزیما
نیشانەکردن کەریم بنزیما یانەی ئیتیحاد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

کەریم بنزیما، ئەستێرەی فەرەنسی هاتریکی تۆمارکرد و سەرکردایەتی یانەی ئیتیحادی کرد بۆ بردنەوە بە ئەنجامی 4-2 لە ئەبهای میوانی .
 
ئیتیحاد لە گەڕی 13ـی خولی رۆشنی سعودیدا، لەسەر یاریگەی خۆیدا میوانداری یانەی ئەبهای کرد و سێ خاڵی گرنگی لێوەرگرت.
 
لە خولەکی 38 ئیتیحاد لە رێگەی بنزیماوە بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
 
ئەبها لە خولەی 51 لە رێگەی کارل تۆکۆ ئیکامبییەوە ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، بەڵام ئیگۆر کۆرنادۆ دوای تەنیا سێ خولەک بە ئاسیستێکی جوانی بنزیما گۆڵی دووەمی بۆ ئیتیحاد تۆمارکرد.
 
لە خولەکەکانی 67 و 69 بنزیما گەڕایەوە و دوو گۆڵی بۆ یانەکەی زیادکرد. پێش ئەوەی فەهد جومعە لە خولەکی 85 گۆڵی دووەم بۆ ئەبها تۆماربکات.
 
ئەمە یەکەم سەرکەوتن بوو بۆ ئیتیحاد لە چوار یاریدا، کە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 24 خاڵ و لە پلەی پێنجەمی ریزبەندییدایە. لە کاتێکدا ئەبها بە 13 خاڵ لە پلەی سێزدەهەمدایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە