لێدوانی لیڤاندۆڤسکی سەبارەت بە باڵۆن دۆر

11-11-2021
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-
 
رووداو دیجیتال 

رۆبیرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرە و گۆڵکەری هەڵبژاردەی پۆڵەندا و یانەی بایرن میونشن باسی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵی کرد و رایگەیاند ئێستا بیری لێناکاتەوە.
 
لیڤاندۆڤسکی بە رۆژنامەڤانەکانی راگەیاند، ئێستا بیر لە خەڵاتی باڵۆن دۆر ناکاتەوە و باشیش نییە خۆی بەوەوە سەرقاڵ بکات.
 
لیڤا دەڵێت: وازم لە بیرکردنەوە لەو خەڵاتە هێناوە، زۆر بیری لێناکەمەوە، چونکە یارمەتیم نادات ئەگەر زۆر بیری لێبکەمەوە، بە تایبەت بیرکردنەوە لەو بابەتە دزەپێکراو و شرۆڤانەی کە باسی باڵۆن دۆر دەکەن.
 
ئەو یاریزانە زیاتر ئاماژەی بەوەکرد کە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکان هێشتا ماوییەتی، بۆیە لەوانەیە کە ئاهەنگەکە نزیکبووەوە ئەو کات بیری لێبکاتەوە، بەلام ئێستا پێویست ناکات چونکە زۆر کاری دیکە هەیە کە پێویستە بیانکات.
 
رۆبێرت یەکێکە لە بەربژێرە بەهێزەکان بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆری ئەمساڵ، دوای ئەوەی پێڵاوی زێڕینی وەرزی رابردووی بردەوە و ریکۆردی گێرد مولەریشی شکاند، لەگەڵ یانەکەیدا بووە براوەی خولی ئەڵمانیا و نازناوی سوپەری ئەڵمانیاشی بەرزکردەوە، لەم وەرزەشدا لە کۆی 11 یاری لە خولی ئەڵمانیا 13 گۆڵی تۆمارکردووە، لە چامپیۆنزلیگیشدا 8 گۆڵی لە چوار یاریدا کردووە.
 
رۆژی 29ـی ئەم مانگە گۆڤاری فرانس فووتبۆڵی فەرەنسی ناوی براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ساڵی 2021 ئاشکرادەکات و لە ئاهەنگێکدا لە پاریس خەڵاتەکە دەداتە باشترین یاریزانی ساڵ، مێسی، لیڤاندۆڤسکی و جۆرجینیۆ بەربژێری سەرەکین بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە