ڤیدیۆ؛ پاڵەوانی جامی ئەمریکا دەرکەوت

11-11-2019
سه‌فین ته‌ها @safintaha
ئاهەنگی بەدەستهێنانی نازناوی جامی ئەمریکا
ئاهەنگی بەدەستهێنانی نازناوی جامی ئەمریکا
A+ A-

رووداو-هەولێر

بە ئامادەبوونی 70 هەزار هاندەر، یانەی سیاتل ساوندەرز بووە پاڵەوانی جامی ئەمریکا بۆ تۆپی پێ، دوای ئەوەی شکستی بە یانەی تۆرۆنتۆ هێنا.

ئەنجامی یارییەکە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بوو لە سوودی یانەی سیاتل ساوندەرز.

هەرسێ گۆڵەکی سیاتل لە گێمی دووەمی یارییەکەدا تۆمارکران، ئەوانیش لەلایەن کیلڤین کیردام، ڤیکتۆر رۆدریگێز و راول رۆدیدیاز تۆماریانکرد، تاکە گۆڵەکەی یانەی تۆرۆنتۆش جۆزێ ئالتیدۆر کردی.

ئەمە نازناوی دووەم بوو لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا بۆ یانەی سیاتل ساوندەرز، کە پێشتریش هەر لە یانەی تۆرۆنتۆی بردبووەوە.

لە دوای یارییەکەش رۆدریگێز بووە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە