وێنە؛ چوار هاندەری بۆکا جۆنیۆرز گیانیان لەدەستدا

11-11-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن هاندەرانی بۆکا جۆنیۆرز
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە رووداوێکی سەیردا چوار هاندەری یانەی بۆکا جۆنیۆرز، بەر لە ئەنجامدانی یاریی سوپەر کلاسیکۆی نێوان یانەکە و ریڤەرپلەیت، لە یاریی چوونی کۆتایی جامی لیبەرتادۆرێس گیانیان لەدەستدا.

رویکۆ فێراری، جێگری سەرۆکی یانەی بۆکا جۆنیۆرز رایگەیاندووە، 4 هاندەری یانەکە لە رێگەی گەڕانەوەی لە یاریگەی بۆمبۆنێرا بۆ ماڵەوە رووبەڕووی رووداوێکی هاتوچوو بوونەتەوە و بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.



کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکا ( کۆنمیبۆل)، دوای ئەوەی بەهۆی خراپی کەش و هەوا بڕیاریی دواخستنی یاریی سوپەر کلاسیکۆی نێوان هەردوو یانەی بۆکا جۆنیۆرز و ریڤەرپلەیتی دا، هاندەران گەڕانەوە ماڵەکانیان، بەڵام ئەو هاندەرانەی بۆکا گیانیان لەدەستدا.

فێراری لە توویتێکدا بەناوی یانەکەیەوە سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو هاندەرانە دەکات و دڵتەنگی خۆیشی بە گیان لەدەستدانی ئەو هاندەرانە دووپاتکردەوە.



لەلایەن خۆیەوە یانەی ریڤەرپلەیت، سەرەخۆشی لە یانەی بۆکا جۆنیۆرزی رکابەری دەکات، بەهۆی گیان لەدەستدانی ئەو چوار هاندەرە و دەڵێت، سێباستیان پێرا، سیزار جۆنز، مالکۆم ڤیتۆن و فرانکۆ سیلڤستر لە هاندەرە سەرسەختەکانی بۆکا جۆنیۆرز بوون و بە گیان لەدەستدانیان سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی یانەکە و ماڵباتەکانیان دەکەین.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە