بلاتەر گواسترایەوە نەخۆشخانە

11-11-2015
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن جۆزێف سیپ بلاتەر
A+ A-

رووداو – هەولێر

وتەبێژێک بەناوی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانەوە رایگەیاند، جۆزێف سیپ بلاتەر سەرۆکی فیفا، کە ئێستا لە کارەکەی راگیراوە گواستراوەتەوە نەخۆشخانە، بەڵام هێشتا هۆکاری گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە دیارنییە.

رۆژی هەینی رابردوو بلاتەر لە ماڵەکەی خۆیدا بەهۆی تێکچوونی باری تەندرووستییەوە خرایە ژێر چاودێری پزیشکییەوەو پێشبینی دەکرێت ئەو مانەوەی ئێستای بلاتەر لە نەخۆشخانە تاوەکو ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بخایەنێت و لە ژێر چاودێری پزیشکی بمێنێتەوە بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرێت.

نەخۆشکەوتنی بلاتەر لە کاتێکدایە کە لە ماوەی رابردوو هەریەکە لە گێرد میولەری ئەستێرەی  پێشووی ئەلمانیا و یۆهان کرۆیفی ئەستێرەی پێشووی هۆڵەندیش تووشی نەخۆشی هاتبوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە