یەکەم یانەی باشووری کوردستان لە جامی عێراق دەرکرا


رووداو – هەولێر

یانەی گارەی باشووری کوردستان لە قۆناخی دووەمی جامی عێراقدا تووشی شکستهات و ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتییەکە کرد.

گارە لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەشاری دیالە دوای بردنەوەی یاری یەکەمی لە قەزوانییە بووە میوانی یانەی دیالە، دوای ئەوەی کاتی ئاسایی یارییەکە بە دوو گۆڵ و بەیەکسانی کۆتایی هات پەنا برایە بەر لێدانەکانی یەکلاییکەرەوە و یانەی گارە بە سێ گۆڵ بەرامبەر چوار گۆڵ تووشی شکستهات هات و ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتییەکە کرد.

گارە شانبەشانی یانەکانی هەولێر و دهۆک نوێنەرایەتی باشووری کوردستانیان دەکرد لە جامی عێراقدا بەڵام گارە دوای ئەم شکستە ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتییەکە کرد، پێشتریش بەهۆی کێشەی داراییەوە یانەی زاخۆ خۆی لە پاڵەوانیەتییەکە کشاندەوە.