مێسی یان رۆناڵدۆ.. کێ یەکەمجار دەگاتە گۆڵی ژمارە 1000؟

دوێنێ کاژێر 02:38
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

مێسی یان رۆناڵدۆ.. کێ یەکەمجار دەگاتە گۆڵی 1000؟ وەڵامی ئەم پرسیارە لای رۆژنامەی سەنی بەریتانییە، کە پشتی بە توێژینەوەیەک بەستووە کە لە رێگەی ژیریی دەستکردەوە ئەنجامدراوە و دەریدەخات کە رۆناڵدۆ تاوەکو تەمەنی 43 ساڵی پێویستە یاری بکات بۆ ئەوەی 1000 گۆڵ تۆماربکات.
 
لە رێگەی توێژینەوەیەکەوە کە لەلایەن ناوەندی کاسادیاپاستاس بیتەوە، بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد ئەنجامدراوە، دیاریان کردووە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ تاوەکو 15ـی ئابی 2028 دەبێت یاری بکات بۆ ئەوەی بگاتە گۆڵی ژمارە 1000ـی خۆی، واتا لە تەمەنی 43 ساڵیدا بە ئامانجەکەی دەگات.
 
هەر بەپێی ئەو توێژینەوەیە، ئەگەر لیۆنێل مێسی بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت لە یاریکردن، پێشبینی دەکرێت ئەستێرەی ئینتەرمەیامی تاوەکو ئەوکاتەی رۆناڵدۆ دەگاتە گۆڵی ژمارە 1000ـی خۆی، واتا لە مانگی ئابی 2028، مێسی دەبێتە خاوەنی 923 گۆڵ.
 
پرسیار ئەوەیە ئایا رۆناڵدۆ دەتوانێت تاوەکو تەمەنی 43 ساڵی یاری بکات؟ ئایا ئەگەر رۆناڵدۆ واز لە یاریکردن بێنێت و مێسی کە دوو ساڵ لەو بچووکترە دەتوانێت تاوەکو تەمەنی رۆناڵدۆ لە کاتی وازهێنان یاری بکات و لەو دوو ساڵەدا ژمارەی گۆڵەکانی یەکسانی گۆڵەکانی کریستیانۆ بکات یان پێشی بکەوێت؟.
 
کریتسیانۆ رۆناڵدۆ کە تەمەنی نزیکە لە 40 ساڵی، تاوەکو ئێستا خاوەنی 905 گۆڵە و دەیەوێت بگاتە 1000 گۆڵ و چەندجارێک خۆی گوتوویەتی، ئامانجی ەئوەیە بگاتە 1000 گۆڵ.
 
لیۆنێل مێسی، کە تەمەنی 37 ساڵە، خاوەنی 843 گۆڵە، کە لە 1074 یارییدا بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئەو یانانەی تۆمارکردوون کە یاری بۆ کردوون، هەروەها خاوەنی 375 ئەسیستە، واتا 1218 بەشداریی گۆڵی هەیە لە کاروانی خۆیدا، کە زۆرترینە لە مێژوودا.
 
پرسیارە هەرە گرنگەکەش ئەوەیە ئایا کامیان زووتر واز لە یاریکردن دێنێت؟ کە چەندینجار رایانگەیاندووە لە تۆپی پێدا بەهەموو ئامانجەکانیان گەیشتوون و تەنیا بۆ چێژ یاری دەکەن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە