بارسێلۆنا و خیرۆنا داواکارییەک ئاراستەی تۆپی پێی ئیسپانیا دەکەن

11-09-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا، خیرۆنا
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا داواکارییەکی فەرمیی پێشکەشی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا کردووە دەبارەی یارییەکەیان بەرامبەر خیرۆنا لەگەڕی 21ـی خولەکەدا کە بڕیارە لە ئەمریکا بکرێت.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، بارسێلۆنا و خیرۆنا رەزامەندیان نیشانداوە بۆ ئەنجامدانی یارییەکەیان لە ئەمریکا.

یارییەکە رۆژی 26ـی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو دەکرێت و یارییەکە کاژێر 22:45 لەسەر یاریگەی هارد روک لە میامی بەڕێوەدەچێت.

لە بەرامبەر ئەنجامدانی ئەو یارییە لە ئەمریکا هەردوو یانەی بارسێلۆنا و خیرۆنا داوایانکردووە قەرەبووی ئەو هاندەرانەیان بکرێتەوە کە بلیتی یارییەکەیان کڕیووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە