رایۆلا: دیبالا لە یوڤێنتۆس دەڕوات

11-09-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن دیبالا-ئیتاڵیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

مینۆ رایۆلا کە بەڕێوبەرایەتی کارەکانی زۆربەی یاریزانان دەکات رایگەیاند" دیبالا لە یوڤێ دەروات".

رایۆلا کە بۆ میدیاکانی ئیتاڵیا قسەی کردووە و گووتی" بەڕای من دیبالا لە خانمە پیرەکە دەروات، بەم تەمەنە بچووکەوە ناتوانێت سەرکردایەتی یانەکەی بکات، دەتوانن ئەو لە یەکێک لە یانەکانی  وەک مانچیستەر سیتی یان مانچیستەر یونایتد یاخود ریال مەدرید ببین کە یاریدەکات".

 بەڵام بە پێچەوانەی مینۆ رایۆلا، ئالێگری راهێنەر سەبارەت بە دیبالا رایگەیاندووە" پاولۆ هەموو رۆژێک زیاتر بەروە پێشدەچێت، وە خاوەنی هەموو ئەو توانایانەیە کە لە مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ و نەیماردا هەیە بۆیە دەتوانێت ببێتە باشترین یاریزانی جیهان و ئەمەش لە یانەی یوڤینتۆس دەیکات".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە