هەولێر یەکەم راهێنانی خۆی لە یاریگەی فرانسۆ هەریری ئەنجامدا


رووداو -هه‌ولێر

یانەی هەولێر بە 30 یاریزان، کە دە یاریزانی لە پلەی بیەوە سەرخستووە لە ژێر سەرپەرشتی یوسف کاکی راهێنەردا، یەکەم مەشق و راهێنانی خۆی لە یاریگەی فرانسۆ هەریری ئەنجامدا وەکو ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان.

ئەمساڵ هەولێر متمانەی بە یوسف کاکێی راهێنەر بەخشیەوە، تیپەکە لە ناو یاریگای دووەمی فەڕەنسۆهەریری دەستی بە راهێنان کردووە بە هیوای دڵخۆشکردنی هاندەرانی.

یانەی هەولێر وەرزیی رابردوو ئاستێکی باشی پێشکەش نەکرد و نەگەیشتە قۆناخی کۆتایی خولەکە، هەر بۆیە ئەمساڵ یاریزانانی چاوییان لە ئەنجامێکی گەورەیە.

یانەی وەرزشی هەولێر لە ساڵی ١٩٦٨ دامەزراوە، تیپی تۆپی پێی یانەکە ناوبانگێکی گەورەی هەیە لەسەر کیشوەری ئاسیا.