یەکەمین یاریی ئامەدسپۆر بە یەکسانبوون کۆتایی هات

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئامەدسپۆر لە یەکەمین یاریدا لە خولی یانە پلە یەکەکانی تورکیا لەگەڵ یانەی فاتیح کاراگومروک بە بێ گۆڵ یەکسان بوو.
 
ئامەدسپۆر، دوای ئەوەی وەرزی رابردوو بووە پاڵەوانی خولی یانە پلەدووەکانی تورکیا، رۆژی یەکشەممە، 11-8-2024، لە یەکەمین یاریدا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی، رووبەڕووی یانەی فاتیح کاراگومروک بووەوە. یارییەکە لە یاریگەی ئۆڵۆمپیی ئەتاتورک بەڕێوەچوو. 
 
یارییەکە بە گشتی لە ئاستێکی مام ناوەنددا بوو و هیچ یەک لە تیپەکان نەیانتوانی مەترسیی گەورە لەسەر گۆڵی رکابەرەکەیان دروست بکەن.
 
95 خولەکی یارییەکە بە بێ گۆڵ کۆتاییهات و یانەی ئامەدسپۆر خاڵێکی بەدەستهێنا.
 
لەو 11 یاریزانەی پێکهاتەی سەرەکی بوون لە یارییەکەدا؛ حەوتیان خەڵکی باکووری کوردستان و تورکیا بوون. چوار یاریزان بیانی بوون. یۆهان کاسیبی فەرەنسی، نیکۆلاس ندۆبینا فەرەنسی، برونۆ لۆرینچۆ پۆرتوگالی و بریت سۆمبیلۆنگا خەڵکی کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆیە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە