ئەگەری هەیە بێلینگهام دوو مانگ لە ریال مەدرید دووربکەوێتەوە

11-07-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن جود بێلینگهام
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جود بێلینگهام، ئەستێرەی ئینگلیزی و یانەی ریال مەدرید ئەگەری هەیە دوو مانگ لە یاریگەکان دووربکەوێتەوە و لە سەرەتای وەرزی نوێدا لەگەڵ یانەی شاهانە نەبێت.
 
ماڵپەری رێلیڤۆی ئیسپانی هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "جود بێلینگهام، لە شانیدا هەست بە ئارامی ناکات، یانەی ریال مەدریدیش دەیەوێت کێشەکە بەشێوەیەکی هەمیشەیی چارەسەر بکات و پێی وایە یاریزانەکە پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری هەیە."
 
سەرچاوەکە دەڵێت "بێلینگهام دەیەوێت خۆی لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەدوور بگرێت، لە ئەگەری ئەنجامدانی نەشتەرگەریش یاریزانەکە پێویستی بە دوو مانگ دەبێت بۆ ئەوەی بەتەواوی بۆ یارییکردن ئامادەبێت و بگەڕێتەوە نێو یاریگەکان."
 
بێلینگهام ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، لە یاریی کۆتایی یۆرۆی 2024ـە، لە پاڵەوانێتییەکەدا بە ئاستێکی بەرزەوە دەردەکەوێت و دەیەوێت هاوکاریی تیپەکەی بکات بۆ بردنەوەی یەکەم نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە مێژووی تۆپی پێی وڵاتەکەدا.
 
جود مانگی 9ـی رابردوو لە رکابەرییەکانی لالیگادا، لە یاریی بەرامبەر رایۆ ڤایکانۆ لە شانیدا تووشی پێکانبوو، یاریزانەکە تاوەکو ئێستا کێشەکەی ماوە و هێشتا بەتەواوی دیارنییە نەشتەرگەری دەکات یان نا.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە