ڤیدیۆ؛ بریا براوەی ترایسلۆنی مەغریب بوو

رووداو دیجیتاڵ

بریا رۆدریکی نیوزیلەندی و نان ئۆلیڤێراسی ئیسپانی توانیان لە پێشبڕکێی ترایسلۆن سێ یارییەکان، پلەی یەکەم لەسەر ئاستی خانمان و پیاوان بەدەستبینن. 
 
پایتەختی مەغریب میوانداری شانزدەمین وەشانی پێشبڕکێی ترایسلۆن و دووەم خولی جامی سێ یارییەکانی ئەفریقای 2023 کرد. لە بریتییە لە هەر سێ یاریی راکردن، مەلەوانی و پایسکیلسواری.
 
بریا رۆدریک بە یەک کاژێر و 3 خولەک و 37 چرکە لە پێش ئێرین مەککۆنێلی خانمە وەرزشوانی ئێرلەندی کەوت، کە پلەی دووەمی بەدەستهێنا. پلەی سێیەمیش بۆ تارا سۆسینسکی خانمە وەرزشوانی ئوسترالی مایەوە.
 
لەسەر ئاستی پیاوان نان ئۆلیڤێراس پێش ئانخێل سانچێز کارێراس کەوت و پێشبڕکێیەکەی بە 56 خولەک و 6 چرکە تەواوکرد و پلەی دووەمی بۆ کارێراس هێشتەوە.  خوان گۆنزالێز گارسیاش بە پلەی سێیەمی پیاوان رازی بوو.