ڤیدیۆ؛ تاتا: نازانم مێسی کەی دێت

رووداو دیجیتاڵ

 

جیراردۆ تاتا مارتینۆ، راهێنەری یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریکی، رەتیکردەوە بزانێت کەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی پەیوەندی بە یانەکەیانەوە دەکات، گوتیشی "هێشتا هەڵسەنگاندن بۆ تیپەکە دەکەین، هەڵسەنگاندنی سەرەتاییمان هەڵسەنگاندنێکی ئەرێنییە. ئەوەی زۆریش بەدڵمە ئەوەیە کە یاریزانەکان زۆر پابەندن".
 
دوای تەواوبوونی یەکەم مەشقی یانەکە بە سەرکردایەتی تاتا، ئەو راهێنەرە قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و سەرەتا باسی رەوشی تیپەکەی کرد و گوتی "ئەم هەفتەیە لەگەڵ تیپەکەمان کاردەکەین کە بە بەردەوامی یارییان کردووە، بەڵام تەنیا بە پێنج یەکەی مەشقی ناتوانی تیپێک بگۆڕی، بەڵام هەنگاو بە هەنگاو دەست دەکەین بە زیادکردنی هەندێک شت لە شێوازە تاکتیکییەکەماندا".
 
ئەو زیاتر گوتی "ئەگەر راستگۆ بم، چەند یارییەکی تیپەکەم بینیوە. بەڵام ئەمڕۆ یەکەمجارە سەرکردایەتی مەشق و راهێنانەکان بکەین. ئێمە هێشتا هەڵسەنگاندن بۆ تیپەکە دەکەین، هەڵسەنگاندنی سەرەتاییمان هەڵسەنگاندنێکی ئەرێنییە. ئەوەی زۆریش بەدڵمە ئەوەیە کە یاریزانەکان زۆر پابەندن".
 
سەبارەت بە لیۆنێل مێسی؟ تاتا راشکاوانە گوتی "لە راستیدا دەبێت پرسیارەکە ئەوە بێت کە چاوەڕێی ئەوە دەکەیت کەی لیۆنێل مێسی بگات؟ ئەوەش پرسیارێکە کە وەڵامەکەم لا نییە".