یانەیەکی سعودی داوای ئەستێرەیەکی عێراق دەکات

11-07-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن هەڵبژاردەی عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەیەکی سعودی بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی قوە جەوییە هاتووەتە سەرهێڵ و دەیەوێت یاریزانەکە بباتە ریزەکانی.
 
بەپێی هەواڵی میدیای سعودیە و عێراق، یانەی ئەحدی سعودی، دەستەوارەیەکی پێشکێشی ئیبراهیم بایش، ئەستێرەی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی قوە جەوییە کردووە، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەکەوە بکات و وەرزی داهاتوو بەدرێسی ئەو یانەیەوە یاریی بکات.
 
بەپێی زانیارییەکان ئەو دەستەوارەیەی یانەی ئەحد پێشکێشی ئیبراهیم بایش، یاریزانی یانەی جەوییەی کردووە نرخەکەی دەگایە 300 هەزار دۆلار و دەستەوارەکە بۆ یەک وەرزە.
 
ئیبراهیم بایش لە جامی کەنداوی 25 رۆڵی گەورەی بینی بۆ بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتییەکە لەلایەن هەڵبژاردەی عێراق و دوای ئەوەش بەباشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە دەستنیشانکرا.
 
یانەی ئەحد لە خولی پلە یەکی سعودیە یارییدەکات و وەرزی رابردوو لە پلەی نۆیەم بوو و زەکەریا رەمەزانی مەسەدۆنیا باکوور راهێنەری یانەکەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە