ڤیدیۆ؛ تاتا سەرپەرشتیی یەکەم مەشقی ئینتەرمەیامی کرد

11-07-2023
ئیحسان تاهیر
تاتا
تاتا
نیشانەکردن تاتا مارتینۆ ئینتەرمەیامی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جیراردۆ تاتا مارتینۆی راهێنەری ئەرجەنتینی، سەرپەرشتیی یەکەم مەشقی یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریکی کرد و یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەڤانی خۆی ئەنجامدا لە دوای دەستنیشانکردنی وەک راهێنەری ئەو یانەیە لە خولی تۆپی پێی ئەمریکی.
 
مارتینۆ ئەو پۆستەی وەرگرتووە بۆ ئەوەی جێگەی راهێنەری دوورخراو، خافێر مۆرالێس بگرێتەوە، کە خافێر دەگەڕێتەوە بۆ پۆستی پێشووی وەک یاریدەدەری راهێنەر کاتێک فیل نێڤڵ راهێنەری یانەکە بوو.
 
مارتینۆ لە رابردوودا راهێنەری ئەتلانتا یونایتد بووە و سەرکردایەتی یانەکەی کردووە بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئەمریکا لە 2018.
 
ئینتەرمەیامی لە دوایین یاریی خۆیدا لە خولی ئەمریکی، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یەکسان بوو لەگەڵ دی سی یونایتد، کە ئەوە دەیەمین یاری لەسەریەک بوو لەم وەرزەدا بەبێ سەرکەوتن.
 
یاریی داهاتووی یانەکە بەرامبەر سانت لویس سیتی دەبێت و یەکەم یاریی مارتینۆ دەبێت، کە پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا پێکهاتەکەی بەهێزتر بێت، چونکە بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو یانەکە یاریزانە نوێیەکانی، لیۆنێل مێسی و سێرخیۆ بوسکێتس بناسێنێت.
 
دوای تەواوبوونی مەشقەکان، تاتا قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و لە وەڵامی پریسارێکدا رایگەیاند کە نازانێت کەی ئەستێرەی ئەرجەنتینی پەیوەندی بە تیپەکەیانەوە دەکات.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە