ڤیدیۆ؛ رۆژی چوارەمی تور دێ فرانس

10-07-2019
ئیحسان تاهیر
.
.
A+ A-
رووداو ـ هه‌ولێر

رۆژی چوارەمی رکابەرییەکانی پێشبڕکێی تور دێ فرانس کۆتاییهات، ئیلیا ڤیڤیانی ئیتالیش پاڵەوانی ئەم گەڕە بوو.

رکابەرییەکانی ئەمجارە لە شاری ریمسە بەرەو شاری نانسی بوو، دووری نێوان ئەو دوو شارە 2013 کیلۆمەتر و نیو بوو، پاسکیلسوارەکان لە رێگەدا تووشی چەند وێستگەیەک بوون، لە نزمترین و بەرزترین ئاست بوون لە رووی دەریاوە، بۆ نموونە خاڵی پێش کۆتایی کە بەرزاییەکانی کۆتێ دی مارۆن بوو 392 مەتر لەسەر ئاستی رووی دەریا بەرزبوو.

تامەزرۆیی خەڵکی ئەو ناوچانەی کە پاسکیلسوارەکان پێیدا تێدەپەڕین بە جۆرێک بوو کە گەشت و سەیرانەکانیشیان بردبووەوە قارخی شەقامەکان.

ئیلیا ڤیڤانیی ئیتالی بۆ جاری دووەمە کە بەشداری لە پاڵەوانێتییەکانی تور دێ فرانس دەکات، پێشتر بەر لە پێنچ ساڵ بەشداری کردبوو، بەڵام بەشدارییەکەیئەمجارەی بەبێ دەستکەوت نەبوو، توانی پلەی یەکەم لە گەڕی چوارەمی رکابەرییەکان بباتەوە و پێش ئالێکساندەر کریستۆفی نەرویجی کەوت و پلەی دووەمی بۆ جێهێشت، لە پلەی سێیەمیشدا کالیپ ئیوانی ئوسترالی بینرا.

ئەمە جاری یەکەمە ڤیڤانیی ببێتە پاڵەوانی پێشبڕکێیەک لە دوای ئەوەی لە ساڵی 2016 بووە براوەی مەدالیای زێر لە ئۆڵیمپیادی ریۆ، پێشتریش بووبووە براوەی یەکێک لە گەڕەکانی پێشبڕکێیەکانی جیرۆ لە ئیتالیا و لاڤوێلتا لە ئیسپانیا.

لە ریزبەندییەکەشدا گۆڕانکارییەکی گەورە رووینەدا و درێسی زەرد هەر لەلای ژولیان ئالافلیپێی پاسکیلسواری تیمی دیکۆنینک ستێپ مایەوە، کە رۆژی پێشتر وەک یەکەم فەرەنسی لە دوای پێنچ ساڵ. 

ئیلیا ڤیڤیانی، ماوەی پێشبڕکێیەکەی بە 5 کاژێر و 9 خولەک و 20 چرکە تەواوکرد، لە ریزبەندی گشتی پاسکیلسوارانی پاڵەوانێتییەکەشدا ئالافلیپێ ماوەی 14 کاژێرە لە پلەی یەکەمە و 20 خولەک لە پێش ریزبەندی دووەمەوەیە.

رکابەرییەکانی گەڕی پینجەمی پاسکیلسواری تور دێ فرانس لە شاری سان دێ ڤۆسژێ بۆ شاری کۆلمار دەبێت، ماوەکەشی 175 کیلۆمەتر و نیوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە