فێدێرێر ماڵئاوایی لە وێمبڵدۆن کرد

11-07-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن رۆجێر فێدێرێر، تێنسزانی سویسری
A+ A-

رووداو - هەولێر

رۆجێر فێدێرێری سویسری ماڵئاوایی لە رکابەرییەکانی پاڵەوانێتی تێنسی وێمبڵدۆن کرد، دوای ئەوەی بەرامبەر کیڤن ئاندێرسۆنی تێنسزانی ئەفریقای باشوور دۆڕا.

لە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکەدا هەردوو تێنسزانەکە رووبەڕووی یەکبوونەوە، سەرەتا مایسترۆیە سویسرییەکە بە دوو کۆمەڵە پێشکەوت کە ئەنجامەکانی شەش دوو و حەوت شەش بوون.

دوای ئەوە ئاندێرسۆن ئاستێکی بەرزی لە یارییەکەدا پێشکەشکرد و ئەنجامەکەی بەسەر فێدێرێر پێچەوانە کردەوە و سێ کۆمەڵەی لەسەریەکی بە حەوت پێنج، شەش چوار و سێزدە یازدە بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە و فێدێرێری خاوەنی 8 نازناوی پاڵەوانێتییەکەشی لە رکابەرییەکە دوورخستەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە