نۆڤاک جۆکۆڤیچ گەیشتە قۆناخی هەشتی وێمبڵدۆن


رووداو - هەولێر

نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی تێنسی وێمبڵدۆن، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەسەر ئەدریان مانارینۆی فەرەنسی بەدەستهێنا.

دوای ئەوەی دوێنێ بەهۆی بەسەردا هاتنی شەوەوە یارییەکەی نێوان ئەو دوو تێنسزانە ئەنجامنەدرا، ئەمڕۆ هەردوو تێنسزانەکە رووبەڕووی یەکبوونەوە و جۆکۆ خۆی گەیاندە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە.

لە یارییەکەدا دووەمی ریزبەندی جیهان ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و یارییەکەی بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە، ئەنجامی کۆمەڵەکانیش 6-2، 7-6، 6-4 بوون.