هەڵبژاردەی پۆرتوگال چەند پارە وەردەگرێت؟


رووداو - هەولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ئاشکرایکرد، هەڵبژاردەی پۆرتوگال کۆی 25.5  ملیۆن یۆرۆ وەکو پاداشتی بەدەستهێنانی نازناوی یۆرۆی 2016 وەردەگرێت.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ئاشکرایکردووە، کۆی خەڵاتی هەڵبژاردە بەشدارەکانی یۆرۆی ئەمساڵ بڕی 301  ملیۆن یۆرۆ بووە، کە بەسەر 24 هەڵبژاردەی بەشداربووی پاڵەوانیەتییەکەدا دابەشدەکرێت.

یوێفا ئاشکرایکردووە، هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەهۆی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانیەتییەکەوە بەرزترین پاداشت وەردەگرێت، کە دەکاتە25  ملیۆن و نیو یۆرۆ.

یوێفا بۆ هەر قۆناخێکی پاڵەوانیەتییەکە بڕێک پاداشت  بۆ بردنەوە و یەکسانبوون دیاریكردووە، لە یارییەکانی هەر قۆناخێکیشدا پاداشتێکی تایبەت دەستنیشانکردووە.

بەپێی ئەوەی یوێفا رایگەیاندووە هەڵبژاردەی پۆرتوگال دەیتوانی کۆی خەڵاتەکانی بگەیەنێتە 27  ملیۆن یۆرۆ، بەڵام یەکسانبوون لە سێ یاریی قۆناخی کۆمەڵەکاندا ئەو هەڵبژاردەیەی لە ملیۆن و نیوێک یۆرۆ بێبەشکرد.