هەڵبژاردەی پۆرتوگال گەڕایەوە وڵاتەکەی


رووداو – هەولێر

هەڵبژاردەی پۆرتوگال، دوای بردنەوەی نازناوی یۆرۆی 2016 گەڕایەوە وڵاتەکەی و لە ئاهەنگێکی گەورەشدا لەلایەن هاندەرانی هەڵبژاردەکەوە پێشوازیی لێکرا.



پۆرتوگال دوای بردنەوەی لە فەرەنسا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا نازناوەکەی بردەوە و ئەمڕۆش هەڵبژاردەکە بە فرۆکەیەکی تایبەت گەیشتەوە لیسبۆنەی پایتەختی وڵاتەکە و هەموو وڵاتەکەش ئاهەنگ و خۆشی بەبۆنەی بردنەوەی ئەو دەستکەوتە مێژوویە دەگێڕێت،



هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە یۆرۆی 2016 لە قۆناخی کۆمەڵەکان دوای سێ یەکسانبوون بە باشترین سێیەم گەیشتە قۆناخی شازدە، لەو قۆناخەدا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە کرواتیای بردەوە، دوای ئەوەش لە هەڵبژاردەی پۆلەندا و وێلزی بردەوە و خۆی گەیاندە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە و لە یاری کۆتاییشدا سەرەرای ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی یارییەکە تەواوبکات لە خولەکی 110 ئێدێر گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەکە تۆمارکرد و پۆرتوگالی کردە خاوەنی یەکەم نازناو لە یۆرۆدا.