گالەری

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی مانچێستەر سیتی خەونی چەندین ساڵەی کردە راستی و یەکەم نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بردەوە.
 
مان سیتی لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا لە یاریگەی ئاتاتورک ئۆڵیمپی لە ئیستەنبووڵ، بەرامبەر یانەی ئینتەرمیلان یارییکرد، تیپەکەی پێپ گواردیۆلا بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوان.
 
یارییەکە سەرنجڕاکێش، ئاڵۆز و زەحمەت بوو، نیوەی یەکەم گۆڵی تێدا نەبینرا، لە نیوەی دووەمدا رۆدری بەلێدانێکی بەهێز گۆڵێکی بۆ یانە ئینگلیزییەکە تۆمارکرد و یارییەکە هەر بەو گۆڵە کۆتاییهات.
 
مانچێستەر سیتی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا چامپیۆنزلیگی بردەوە، ئەمە سێیەم نازناوی یانەکەیە لەم وەرزەدا، دوای بردنەوەی پرێمەرلیگ و ئێف ئەی کەپ.
 
ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی بە تۆمارکردنی 12 گۆڵ بووە گۆڵکاری ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ.