ڤیدیۆ؛ ڤیدیۆ؛ رکابەری بۆ بردنەوەی نازناوی NBA گەیشتە لووتکە

 
رووداو دیجیتاڵ

ستیڤن کاری بە پێشکێشکردنی ئاستێکی ناوازە و تۆمارکردنی 43 خاڵ، سەرکردایەتی گۆڵدن ستەیت واریەرزی کرد بۆ بردنەوەی لە بۆستن سێلتیکس و یەکسانکردنەوەی یارییەکان.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی یاریی چوارەم، لە یارییەکانی کۆتایی باسکەی ئەمریکا NBA لە نێوان هەردوو تیپ بەڕێوەچوو، گۆڵدن ستەیت واریەرز بە 107 خاڵ بەرامبەر 97 خاڵ یارییەکەی بردەوە و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
 
لە یارییەکەدا ستیڤن کاری باشترین ئاستی پێشکێشکرد و توانیی بەتەنیا 43 خاڵ لە یارییەکەدا تۆماربکات، بەمەش رۆڵێکی گەورە و کاریگەری لەسەرخستنی تیپەکەیدا بینی.
 
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە گۆڵدن ستەیت لە یاریگەی خۆیدا لە یاریی پێنجەم بەرامبەر بۆستن یارییدەکات، کە بەشێوەیەکی گشتی پێویستە هەردوو یانە 7 یاری ئەنجامبدەن.
 
ئێستا هەریەکەیان خاوەنی دوو بردنەوەن و سێ یاری ماون.
 
لە یارییەکەی ئەم بەرەبەیانەدا جەیسن تاتۆم 23 خاڵ و جەیلین براونیش 21 خاڵیان بۆ بۆستن تۆمارکرد، بەڵام یارییەکەیان بەجیاوازیی 10 خاڵ دۆڕاند.