یانە نوێیەکەی دی رۆسی ئاشکرابوو


رووداو - هەولێر

دانیێلی دی رۆسی، ئەستێرەی تۆپی پێی ئیتالیا و پێشووی یانەی رۆما وێستگەی داهاتووی دەباتە خولی ئەمریکا.

تۆڕی هەواڵی ئی ئێس پی ئێن رایگەیاندووە، دی رۆسی 35 ساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی لۆس ئانجلێس دەکات، کە کارلۆس ڤێلا، ئەستێرەی مەکسیکی لە ریزەکانی یانە ئەمریکییەکە یارییدەکات.

وەرزی رابردوو دی رووسی لە 23 یارییدا بەشدارییکرد و 2 گۆڵی تۆمارکرد، لە کۆتایی وەرزیشدا ماڵئاوایی لە یانەی رۆما کرد.

دی رۆسی لە 2000 تاوەکو 2019 لە تیپە جیاوازەکانی یانەی رۆما یارییکرد، بە پەیوەندیکردنی بە یانە لۆس ئانجلێس، دەچێتە ریزی ئەستێرە بەنێوبانگەکانی دیکەی وەک زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، وەین روونی، دەیڤد ڤییا و باستیان شڤاینشتایگەر کە ئێستا لەو خولەدا یارییدەکەن.