ڤیدیۆ؛ هەڵبژاردەی بەرازیل گەیشتە رووسیا


رووداو - هەولێر 

هەڵبژاردەی بەرازیل بەتەواوی ئەستێرەکانییەوە گەیشتە رووسیا بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی 2018.

فرۆکەی سیلیساو لە فرۆکەخانەی سۆچی نیشتەوە، دوای ئەوەی دوایین یاریی دۆستانەیان بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە هەڵبژاردەی نەمسا بردەوە.

بەرازیل لە سۆچی خۆی بۆ یەکەم یاریی مۆندیال ئامادەدەکات کە لە یەکەم یارییدا لە 17ـی ئەم مانگە رووبەڕووی هەڵبژاردەی سویسرا دەبێتەوە، دوای ئەوەش بەرامبەر کۆستاریکا و سێربیا یارییدەکات.

بەرازیل دوای گەیشتنی بۆ رووسیا ئەمڕۆ دووشەممە پشوو وەردەگرێت و سبەی سێشەممە یەکەم مەشق و راهێنانی بۆ مۆندیال ئەنجامدەدات.