هەڵوێستی یاریزانانی ریال مەدرید بەرامبەر پەیوەندیکردنی ئێمباپێ بە یانەکەوە

11-05-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی، هەڵوێستی یاریزانانی یانەی ریال مەدرید لەبارەی ئەگەری پەیوەندیکردنی کیلیان ئێمباپێ، بە یانەکەوە ئاشکرا دەکات.
 
دوای 7 ساڵ یارییکردن بۆ یانەی پاریس سانجێرمان، کیلیان ئێمباپێ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ماڵئاواییکردنی لە یانەی پاریس سانجێرمان و هاندەرانی راگەیاند و هەمووان چاوەڕێی پەیوەندیکردنی بە یانەی ریال مەدریدەوە دەکەن.
 
ئێمباپێ لە پەیامەکەیدا دەڵێت "رۆیشتن لە فەرەنسا و خولی فەرەنسی زۆر زەحمەتە، بەڵام پێموایە پێویستیم بەوەیە ئاڵنگارییەکی نوێ تاقیبکەمەوە."
 
ماڵپەری رێلیڤۆی ئیسپانی، هەڵوێستی یاریزانانی یانەی ریال مەدرید لەبارەی نزیکبوونەوەی یاریزانەکە لەو یانەیە ئاشکرا دەکات و دەڵێت "یاریزانانی یانەی شاهانە لە ژووری جلگۆڕین پێشوازییان لە نزیکبوونەوەی یاریزانەکە لە یانەکە کردووە و دڵخۆشن بە پەیوەندیکردنی ئێمباپێ بە تیپەکەوە، ئەمەش پێچەوانەی ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لەبارەی یاریزانانی یانە ئیسپانییەکەوە بڵاوکراوەتەوە."
 
پێشتر چەند سەرچاوەیەک رایانگەیاندبوو، ڤینیسیۆس جونیۆر و جود بێلینگهام، نیگەرانیان پێشانداوە و پێیانوابووە کە ئێمباپێ کەسێکی خۆویستە و کاریگەریی لەسەر تیپەکە و ژووری جلگۆڕینی یانەی ریال مەدرید دەبێت.
 
رێلیڤۆ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، یاریزانانی ریال مەدرید گرنگی بەوپرسە نادەن و هەموو بیرکردنەوەیان لای یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگە بەرامبەر یانەی بۆرووسیا دۆرتموند، کە سەرەتای مانگی داهاتوو لە یاریگەی وێمبڵی بەڕێوەدەچێت.
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، ریال مەدرید ئامادەکارییەکی زۆری کردووە بۆ ئەوەی بە جوانترین و سەرنجڕاکێشترین شێوە گرێبەستی کیلیان ئێمباپێ بۆ یانەکەی رابگەیێنێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە