لە سعودیە داوای کاپتنی پێشووی فەرەنسا دەکرێت

 
رووداو دیجیتاڵ

هوگۆ لۆریس، کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا و گۆڵپارێزی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی، نزیکە لە یانەکە بڕوات و لە سعودیەوە داوای دەکرێت.
 
مانگی رابردوو ئەم وەرزەی هوگۆ لۆریس لەگەڵ تۆتێنهام کۆتاییهات، دوای ئەوەی لە یاریی بەرامبەر نیوکاسل کە 6-1 دۆڕان تووشی پێکانبوو.
 
رۆژنامەی تایمزی بەریتانی دەڵێت "یانەیەکی سعودی دەستەوارەیەکی گەورەی بۆ ئەو گۆڵپارێزە ئامادەکردووە و دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا بباتە ریزەکانی، بۆ ئەوەش ئامادەیە مووچەیەکی سێ هێندەی ئێستای بداتە ئەو گۆڵپارێزە، کە ئێستا هەفتانە 100 هەزار پاوەند وەردەگرێت."
 
رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ناوی یانەکە نەکردووە، بەڵام پێدەچێت یانەیەکی دیاری ئەو خولە بێت.
 
لۆریس گرێبەستەکەی لەگەڵ سپێرز تەنیا یەک ساڵی ماوە، بەڵام ئاستی دابەزیووە و چاوەڕواندەکرێت دوای 11 ساڵ یارییکردن لە یانەکە لەندەن بەرەو شوێنێکی دیکە بەجێبهێڵێت.
 
هوگۆ لۆریس لە 2012 لە یانەی لیۆنەوە چووەتە تۆتێنهام، لە ساڵی 2015ـەوە تاوەکو ئێستا کاپتنی یانەکەیە و 447 یاریی بەدرێسی یانەکەوە ئەنجامداوە.