لیڤەرپوول لە گواستنەوەی ماک ئالیستەر نزیکبووەتەوە

11-05-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ماک ئالیستەر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی لیڤەرپوول لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، پاڵەوانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر نزیکبووەتەوە.
 
میدیای ئەرجەنتین دەڵێت "ماک ئالیستەر، ئەستێرەی یانەی برایتۆنی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین نزیکە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی لیڤەرپوولەوە بکات و گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا هەنگاوی باشیان بڕیووە."
 
تۆڕی هەواڵی تی وای سی ئەرجەنتینی دەڵێت "لیڤەرپوول زۆر نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەی ماک ئالیستەر، گفتوگۆکان بۆ ئەنجامدانی گرێبەستەکە لە رێگەی باوکی یاریزانەکەوە بەردەوامن، کە بەڕێوەبەری کارەکانی کوڕەکەیەتی."
 
بەپێی میدیای ئەرجەنتین و بەریتانیا، گرێبەستی نێوان هەردوولا تاوەکو 2028 دەبێت، بەڵام یاریزانەکە هێشتا بەتەواوی بڕیاری خۆی نەداوە و دوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە خۆی یەکلادەکاتەوە.
 
ماک ئالیستەر، تەمەنی 24 ساڵە و گرێبەستەکەی لەگەڵ برایتۆن لە 2025 کۆتاییدێت، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە مۆندیالدا پێشکێشیکرد بووەتە ئامانجی لیڤەرپوول و یۆرگن کڵۆپ پێی سەرسامە.
 
 جگە لە لیڤەرپوول یانەی یوڤێنتوسیش دەیەوێت یاریزانەکە بگوازێتەوە، بەڵام یاریزانەکە خۆی دەیەوێت لە ئینگلتەرا بمێنێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە