ڤیدیۆ؛ ریال مەدرید لە باسکەشدا ریمۆنتادای کرد و بەرامبەر بارسێلۆنا یاری دەکات

11-05-2023
سه‌فین ته‌ها @safintaha
دیمەنی یارییەکە
دیمەنی یارییەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید بووە یەکەم یانە لە مێژووی خولی باسکەی ئەوروپا کە بتوانێت ریمۆنتادا لە زنجیرەی یارییەکاندا بکات، لە هەمان کاتیشدا ریمۆنتادایەکی دیکەی لە یارییەکەی شەوی رابردوودا ئەنجامدا. 
 
ریال مەدرید لەسەر خاکی خۆی میوانداریی یانەی پارتیزان بەلگرادی سێربی کرد، پێشتر یانە سێربییەکە دوو یاریی لەسەریەکی لە ریال مەدرید بردبووەوە، بەڵام لەم دوو یارییەی کۆتاییدا ریال مەدرید توانیبووی دوو بردنەوە تۆماربکات، بەپێی یاساکانی باسکەی ئەوروپا لە پێنج یاریدا کام تیپە توانی سێ بردنەوە تۆماربکات، ئەوا دەگاتە قۆناخی پێشکۆتایی. 
 
ریال مەدرید بە خراپی دەستیپێکرد و لە چارەگی سێیەمدا بە جیاوازیی 18 خاڵ لەدواوەوە بوو، بەڵام توانی ریمۆنتادا لەوەشدا بکات و بە چارەگێک و و نیو لە جیاوازیی 18 خاڵەوە بۆ پێشکەوتن بە جیاوازیی چوار خاڵ یارییەکەی گۆڕی. 
 
لە کۆتاییدا یانە شاهانەکە بە ئەنجامی 98 خاڵ بەرامبەر بە 94 خاڵ یارییەکەی بردەوە و گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی. 
 
لە یارییەکەدا دزنان موسا زۆرترین خاڵی بۆ یانەی ریال مەدرید هێنا کە 20 خاڵ بوو، سێرخیۆ رۆدریگێزیش 11 خاڵی لەکۆی ئەو 19 خاڵەدا تۆمارکرد کە لە چارەگی کۆتاییدا یانەکە تۆماریکرد. 
 
لە قۆناخی داهاتوودا تیپەکەی چوس ماتیۆ کە یانەی ریال مەدریدە رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە لە ئێل کلاسیکۆیەکی دیکەی باسکەی ئەوروپادا. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە