رۆماریۆ: گابریێل خیسۆس نوێنەرایەتی بەڕازیل دەکات

11-05-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن خیسۆس -بەرازیل
A+ A-
رووداو-هەولێر

رۆماریۆی ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی بەڕازیل ئامۆژگاری گابریێل خیسۆسی یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی دەکات.

رۆماریۆ لە لێدوانی بۆ رۆژنامەڤانان گوتی" پێویستە گابریێل خیسۆس زیاتر سێکس ئەنجامبدات بەتایبەت ئەو کاتانەی کە پشووە، بۆ ئەوەی لە کاتی یاریکردندا زیاتر فکری لە نێو یاریگەدا بێت".


یاریزانەکەی پێشووی بەرازیل زیاتر دەڵیت" خیسۆس دەبێت بزانێت نوێنەرایەتی بەڕازیل دەکات و لە جامی جیهانی دەبێت گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل تۆمار بکات بۆیە دەبێت زیاتر فکری لە نێو یاریگەدا بێت".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە