فیرمینیۆ هۆکاری جێهێشتنی لیڤەرپوول ئاشکرا دەکات

11-04-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن یانەی لیڤەرپوول رۆبێرتۆ فیرمینیۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رۆبێرتۆ فیرمینیۆ، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، هۆکاری بڕیاریدا لە بەجێهێشتنی یاریگەی ئانفێڵد رووندەکاتەوە، پاشئەوەی چەندین ساڵ لەگەڵ لیڤەرپوول یارییکرد.
 
بڕیارە لە کۆتایی وەرزی ئەمساڵدا، فیرمینیۆ بەهۆی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول و نوێنەکردنەوەی لەگەڵ ئەو یانەیە، ریزەکانی یانە ئینگلیزییەکە بەجێبهێڵێت.
 
یۆرگن کلۆپ، راهێنەری لیڤەرپوول پێشتر ئاشکرایکردبوو کە فیرمینیۆ لەگەڵ یانەکەی بەردەوام نابێت و دەیەوێت ئەزموونێکی نوێ لەگەڵ یانەیەکی دیکەدا تاقیبکاتەوە.
 
فیرمینیۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا گوتوویەتی، "لەبارەی داهاتوومەوە زۆر شت ناڵێم، ئەگەر سۆز بەسەرمدا زاڵ دەبێت".
 
هێرشبەرە بەرازیلییەکە زیاتر دەڵێ، "ئەم یانەیە کولتوور و مێژوویەکی نایابی هەیە، من دڵخۆشم بەوەی لێرە بەدەستمان هێنا و شانازیی پێوە دەکەم، بەڵام ئەو دۆخەی لەگەڵ یانەکە تێیکەوتم، بەدانیشتن لەسەر کورسیی یەدەگ، شتێکە من پێشتر لە ژیانمدا نەمبینیوە".
 
فیرمینیۆ زیاتر دەڵێ، "زۆرجار لە خوا دەپاڕامەوە تاوەکو بەو ئاستە بمهێڵێتەوە و هاوکارم بێت لە بەردەوامبوون لەسەر ئەو دۆخە، من هەموو کات ئامادەبووم بۆ هاوکاریکردنی تیپەکەم، ئامادەبووم تاوەکو کۆتایی لەپێناو یانەکەمدا بجەنگم".
 
ئەو زیاتر دەڵێ، "دەمەوێ کاروانی یاریکردنم بەشێوەیەکی باش لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی نوێدا کۆتایی پێ بهێنم".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە