خەڵاتکردنی مالکۆم بەشێوەیەکی سەیر و چاوەڕواننەکراو

11-04-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن مالکۆم ئۆلیڤێرا
A+ A-

رووداو - هەولێر

مالکۆم ئۆلیڤێرا، یاریزانی بەرازیلی و یانەی زێنیتی رووسی، لە رێگەی دیلیڤەرییەوە خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولی رووسیای وەرگرت.

مالکۆم لە مانگی رابردوودا لەگەڵ یانەکەی ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و بووە باشترین یاریزانی مانگ، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مانەوەی لە ماڵەوە بەشێوەیەکی جیاواز خەڵاتەکەی پێدرا، کە بۆ هەموو لایەک جێگەی سەرنجە.

شێوازی خەڵاتکردنی مالکۆم لە رێگەی ناردنی خەڵاتەکە بووە بە رێگەی فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان، ئەوانەی کە پێی دەڵێن درۆن و تاوەکو چوونە نێو ماڵی یاریزانەکە فرۆکەکە نەوەستاوە.

مالکۆم ڤیدیۆی کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت و سوپاسی هاندەرانی زێنیت دەکەم دوای بردنەوەی ئەم خەڵاتە، زۆر دڵخۆشم و سوپاس بۆ ئەوەی دەنگتان پێدام، لە بیریش نەکەن لە ماڵەوە بمێننەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە