مارسێلۆ داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوە

11-04-2020
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

 

رۆژنامەیەکی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا ئیسپانیا، هەڵوێستی مارسێلۆی بەرگریکاری بەرازیلی، سەبارەت بە مانەوەی بۆ وەرزێکی دیکە لە ریال مەدرید ئاشکرا دەکات.

لە ماوەی رابردوودا، باس لەوە دەکرا کە کۆتایی ئەم وەرزە، مارسێلۆ ریزەکانی یانەی ریال مەدرید جێدەهێڵێت، بەتایبەت ناوی ئەم بەرگریکارە بە  یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵییەوە گرێدەدرا، چونکە لە چەند ساڵی رابردوو لە ریال مەدرید، هاوکارێکی زۆر باشی رۆناڵدۆ بووە، بۆ ئەم مەبەستە، یوڤی ئامانجی بووە کە بەرگریکارەکەی مێرەنگی بۆ شاری تۆرینۆ بگوازێتەوە لە هاوینی داهاتوودا".

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە "بڕیاری نزیک ئەوەیە کە مارسێلۆ، دەیەوێت بۆ وەرزێکی دیکەش لە ریال مەدرید بمێنێتەوە."

هەروەها رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە "تاوەکو ئێستا هیچ شتێک سەبارەت بە داهاتووی مارسێلۆ یەکلایی نەکراوەتەوە، داخۆ هەڵوێستی ئیدارەی ریال چی دەبێت، چونکە لە ماوەی رابردوو بەرپرسانی یانەی شاهانە، لارییان لە رۆیشتنی مارسێلۆ نەبوو، ئەگەر خۆی ئارەزووی جێهێشتنی ریال مەدرید بکات".

مارسێلۆی تەمەن 31 ساڵ، ماوەی 13 وەرزە لە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید یاریی دەکات، لەوە ماوەیەدا 354 یاریی ئەنجامداوە و 25 گۆڵیشی تۆمارکردووە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە