یاریزانێکی عێراق مێژووی تۆمارکرد و چووە نێو پەرتووکی گینس

11-04-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئیسحاق حایق
A+ A-

رووداو - هەولێر

یاریزانی عێراقی ناوی چووە نێو پەرتووکی گینس بۆ ریکۆردە مێژووییەکان و بووە گەورەترین یاریزانی پیشەگەر لە تەمەنی 73 ساڵیدا یاری بکات.

ئیسحاق حایق، بەڕەچەڵەک عێراقییە و هەڵگری وەڵاتینامەی ئیسرائیلە، لەگەڵ ئەوەی تەمەنێکی گەورەی هەیە، بەڵام هێشتا لە یارییکردن بەردەوامە و لە دوایین یاریی تیپەکەیدا ماوەی 90 خولەک یارییکرد، کە لە خولی پلە چوارەکانی ئیسرائیل یارییدەکات و لە یانەی یهودا یارییدەکات.

لە یارییەکەدا کە بەرامبەر یانەی مکابای رامات جان ئەنجامیاندا، گۆڵپارێزەکە سەرەرای ئەوەی 5 گۆڵی لێکرا، بەڵام هاندەران چەپڵەی رێزلێنانیان بۆ گۆڵپارێزەکە لێدا.



دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە بەرپرسانی پەرتووکی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان، ناوی حایکیان وەک گەورەترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا خستە نێو پەرتووکی گینس و چەند رۆژی داهاتووش گۆڵپارێزەکە دەبێتە 74 ساڵ.

بەبردنەوەی ئەم خەڵاتە حایک ریکۆردی رۆبێرت کارمۆنای ئۆرۆگوایی شکاند کە لە تەمەنی 53 ساڵیدا بە درێسی یانەی دی ئازوکار لە 2015 ناوی چووبووە نێو پەرتووکەکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە