ڤیدیۆ؛ ئایاکس لە ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئایاکس ئەمستردام، جارێکی دیکە لەسەر یاریگەی خۆیدا نەیتوانی بباتەوە و دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا. ئەو یانەیە لە دوایین 6 یاری لە خولی نایانی هۆڵەندیدا تەنیا یەک بردنەوەی هەیە و لە کۆی 18 خاڵ تەنیا 6 خاڵی بەدەستهێناوە.
 
ئایاکس لە گەڕی 25ـی خولی هۆڵەندادا میوانداری فۆرتونا سیتاردی کرد و بە ئەنجامی 2-2 یەکسانبوونێکی سەختی بەدەستهێنا.
 
لە خولەکی هەشتدا ئایاکس لە رێگەی کینێس تایلۆرەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەڵام دیرۆری دوارتی لە خولەکی 49 گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ فۆرتونا سیتاردی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 66 کای سێرهاوس گۆڵی دووەمی بۆ فۆرتونا سیتارد تۆمارکرد، بەڵام ئایاکس دوو خولەک بەر لە کۆتاییهاتنی یارییەکە، لە رێگەی برایان برۆبییەوە گۆڵی یەکسانکردنەوەی تۆمارکرد و هەردوو تیپ بە خاڵێک رازی بوون.
 
ئایاکس لە پلەی پێنجەمی ریزبەندید مایەوە، کە خاوەنی 40 خاڵە، فۆرتونا سیتاردیش لە پلەی دەیەمدایە بە 31 خاڵ.