ڤیدیۆ؛ فاینۆرد 10 یارییە لەنێو یاریگەی خۆیدا نادۆڕێت

رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی فاینۆرد لە دوایین 10 یارییدا لەسەر یاریگەی ئێریدیڤیز، ژمارەی پێوانەیی نەدۆڕانی خۆی پاراست، دوای ئەوەی لە یاریگەی خۆیدا بە ئەنجامی 3-0 لە هێراکلێس ئەلمێلۆی بردەوە.
 
لە خولەکی 28 یانکوبا مێنتی گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، کاتێک لۆکا ئیڤانۆسیچ تۆپەکەی زۆر بەجوانی لە هێڵی بەرگری هێراکلێسەوە تێپەڕاند.
 
دوای سێزدە خولەک سانتیاگۆ تۆماس خیمینێز گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.
 
دوایین گۆڵی یانەی میواندار لەلایەن ئیگۆر پایکساوی تەمەن 19 ساڵەوە تۆمارکرا، کە  بەخواستن یاری بۆ دەکات، کە لە دەرەوەی ناوچەی سزاوە بە لێدانێکی راستەوخۆ تۆماریکرد.
 
بەم سەرکەوتنە، فاینۆرد بە 10 خاڵ لەدوای ئایندهۆڤن لە پلەی دووەم دێت، کە بە کۆکردنەوەی 69 خاڵ پێشەنگی ریزبەندییەکەی گرتووە. لە کاتێکدا هێراکلس بە 23 خاڵ پلەی چواردەمی گرتووە.