ئاگری ئێمباپێ لە پاریس براکەی دەسوتێنێت

11-03-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ ئیتیان ئێمباپێ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گرژی و ناکۆکییەکانی نێوان کیلیان ئێمباپێ و پاریس سانجێرمان بەردەوامن، بەهۆی ئەوەی یاریزانەکە بڕیارییداوە لە هاوینی داهاتوودا کۆتایی بە گرێبەستەکەی بهێنێت و لە یانەکە بڕوات.
 
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی لێکیپی فەرەنسی، لە چوارچێوەی ئەو ناکۆکییەی ئێمباپێ لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان هەیەتی، ئیتیان ئێمباپێی برای بچووکی کیلیانیش بووەتە قوربانی و لە یاریی رابردووی یانەکەدا لە چامپیۆنزلیگدا ناوی لە لیستەکەدا نەبوو."
 
سەرچاوەکە دەڵێت "ئایا دیارنەمانی ئیتیان ئێمباپێ، پەیوەندیی بەوەوە نییە کە کیلیانی برای بڕیارییداوە لە کۆتایی وەرزدا لە یانەکە بڕوات؟"
 
لێکیپ زیاتر نووسیوویەتی "لویس ئێنریکێ، راهێنەری پاریس سانجێرمان بێنەوبەرە بە ئیتیانی برای کیلیان دەکات، دوای ئەوەی یاریزانەکە بڕیارییدا لە هاویندا بڕوات، پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەویش لەگەڵ ئێمباپێ دەڕوات؟ بەڵام پێشتر یاریزانەکە گوتبووی "من لە تازەپێگەیشتووانی پاریسەوە پێگەیشتووم و داهاتووی من لێرەیە لە پایتەختی فەرەنسا."
 
بەپێی راپۆرتەکە پێشتر پاریس سانجێرمان نزیکبوو گرێبەستێکی پیشەگەرانە لەگەڵ ئیتیان بکاتە، بەڵام ئێستا بەتەواوی لەو هەنگاوە دوورکەوتوونەتەوە و کارگێڕیی یانەکەش بیانووی بۆ دیارنەمانی برای ئێمباپێ ئەوەیە، کە ئەوان لە هێڵی ناوەڕاستدا خاوەنی ژمارەیەکی زۆری یاریزانن و رکابەرییەکی زۆر هەیە بۆ یارییکردن، بەتایبەت دوای ئەوەی یاریزانە پێکراوەکانیان گەڕانەوە.
 
رۆژنامەی لێکیپ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سینی مایولۆ یاریزانێکی لاوە و ناوی لە لیستی پاریس سانجێرماندا هەبووە، بەڵام ناوی ئیتیانی 17 ساڵ لە لیستەکەدا دەرهێنراوە کە ئەمەش جێگەی پرسیارە.
 
لە سەرەتای ئەم وەرزەوە ئیتیان ئێمباپێی برای کیلیان ئێمباپێ بەشداریی لە 3 یارییدا کردووە و بەشێوەیەکی گشتی 40 خولەک یارییکردووە، بەمەش رەنگە ئاگری ئێمباپێ لە پاریس سانجێرمان براکەیشی بسوتێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە