ڤیدیۆ؛ ئینتەرمەیامی بەبێ مێسی تووشی یەکەم دۆڕانی بوو لەم وەرزەدا

11-03-2024
ئیحسان تاهیر
خۆردی ئەلبا
خۆردی ئەلبا
نیشانەکردن ئینتەرمەیامی مۆنتریال
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی ئینتەرمەیامی بەبێ ئامادەبوونی لیۆنێل مێسی تووشی یەکەم دۆڕانی لەم وەرزەدا بوو.
 
لە گەڕی چوارەمی خولی ئەمریکیدا، ئینتەرمەیامی میوانداری یانەی مۆنتریالی کرد و بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ پێیدۆڕا.
 
مۆنتریال لە خولەکی 13 لە رێگەی فێرناندۆ ئەلڤا بە گۆڵێک پێشکەوت و نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا ئینتەرمەیامی تاوەکو خولەکی 71 چاوەڕوان بوو بۆ ئەوەی لە رێگەی لیۆناردۆ کامپاناوە گۆڵی یەکسانبوون تۆماربکات.
 
دوای چوار خولەک مۆنتریال جارێکی دیکە بە گۆڵێکی ماتیاس کۆکارۆ پێشکەوتنی بەدەستهێنایەوە، پێش ئەوەی دوای سێ خولەکی دیکە سانسی ئیبراهیم گۆڵی سێیەمیش بۆ مۆنتریال تۆمار بکات.
 
سەرەڕای ئەوەی خۆردی ئەلبا لە خولەکی 80 بە گۆڵێکی جوان جیاوازییەکەی بۆ ئینتەرمەیامی کەمکردەوە، بەڵام مۆنتریال سەرکەوتوو بوو لە پاراستنی پێشەنگی خۆی و بردنەوەی یارییەکە.
 
سەرەڕای ئەم دۆڕانە، ئینتەرمەیامی بە 7 خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەی رۆژهەڵات ماوەتەوە و مۆنتریالیش بەهەمان ژمارەی خاڵ گەیشتە پلەی دووەمی کۆمەڵەکە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە