ڤیدیۆ؛ ئەنتۆنیۆ کۆنتی: ئامادەم بمرم، بەڵام خۆم ناکوژم

11-03-2023
ئیحسان تاهیر
ئەنتۆنیۆ کۆنتی
ئەنتۆنیۆ کۆنتی
نیشانەکردن ئەنتۆنیۆ کۆنتی تۆتێنهام
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئەنتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی، دووپاتیکردەوە کە ناتوانێت پەرجوو بکات، بەڵام ئامادەشە تاوەکو لەگەڵ تۆتێنهامدا بێت لە پێناویدا بمرێت. گوتیشی "گەمژە نیم خۆم بکوژم".
 
ئەنتۆنیۆ کۆنتی، کە لەگەڵ کارگێڕیی یانەی تۆتێنهام لە دۆخێکی خراپدایە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، باسی رەوشی خۆی و یناەکەی کرد و گوتی "ماوەیەکی زۆرە ئەمە دووبارە دەکەمەوە. گوتم، پێویستمان بە کاتە. پێویستمان بە ئارامی هەیە. من دەبینم لە ژینگەی کاردا ئارامگرتن نییە. یان ئارامگرتنێکی کەم هەیە یان نایانەوێت وەک خۆی لە واقیع تێبگەن". 
 
راهێنەرە ئیتاڵییەکە، زیاتر گوتی "ئەگەر کەس نایەوێت لەم بابەتە تێبگات و بێگومان من لێرەدا باسی داهاتووی خۆم ناکەم، چونکە یانەکە باش ئاگاداری دۆخی ئێستامە و دەزانێت بیرکردنەوەم چییە لەو بارەیەوە. بەڵام ناتوانین پەرجۆیەک ئەنجام بدەین". 
 
کۆنتی گوتیسی "پاشان ئەگەر ناچاربم ئامانجی خەڵک بم، من لەو جۆرە کەسانە نیم، تێدەگەی؟ ئەوە راستییەکەیە. پێویستمان بە کات و ئارامی هەیە. دەزانم هاندەران ئارامیان نەماوە و ژینگەی دەوروبەری تیپەکەش ئارامی نەماوە. دووبارەی دەکەمەوە، من ناچم خۆم بکوژم، گەمژە نیم خۆم بکوژم و ئەوە بە دڵنیاییەوە دەبێت روون بکرێتەوە. بەڵام ئەگەر لێم بپرسن ئایا ئامادەم بۆ ئەم یانەیە بمرم، دەڵێم بەڵێ بەڵێ".
 
هەروەها گوتی "دووبارەی دەکەمەوە، دەبێت وەرزەکە تەواو بکەین، یانەکە بە تەواوی دەزانێت بیر لە چی دەکەمەوە، دیسانەوە ئامادەم بمرم لەپێناو ئەم یانەیە تاوەکو کۆتایی وەرز پاشان بڕیارەکە لەگەڵ یانەکە دەدەین. بەڵام یانەکە باش ئاگاداری بیرۆکەکانی منە، هیوادارم تا کۆتایی بمێنینەوە، نامەوێت جارێکی دیکە باسی ئەم بابەتە بکەمەوە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە