کڵۆپ: هێشتا پێویستیمان بە یاریزانی تازەیە

11-03-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن یۆرگن کڵۆپ محەممەد سەڵاح
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، دووپاتیکردەوە کە ئەوان هێشتا پێویستییان بە هێنانی یاریزانی نوێیە، بەتایبەتی لە هێڵی ناوەڕاست، باسی محەممەد سەڵاحیش دەکات کە دوای نەمانی مانێ و نزیکبوونەوەی رۆیشتنی فێرمینیۆ پێویستە چیبکات.
 
یۆرگن کڵۆپ، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا، باسی دۆخی یانەکەی کرد و گوتی "ئێمە بە تەواوی دەزانین چیمان پێویستە و ئەوەش نەگۆڕاوە. بەڵام من ناڵێم کاتێک لە مانگی ئەیلوول یان ئۆکتۆبەردا دەستمان بە پلانەکانی نوێکردنەوەی هێڵی ناوەڕاست کرد پێویست بوو ستیفان باجستیک بەشداربێت لەم هەموو بیرۆکانەدا. بەڵام بێگومان شێتانە دەبوو ئەگەر نەبووایە".
 
کڵۆپ باسی هەندێک لە یاریزانەکانیشی کرد و سەرەتا گوتی "هارڤی ئیلییۆت هەمیشە یاریزانێکی نایاب بووە و دەبێت، بەڕاستی دڵخۆشە. بۆ ئەو دەبوو کەمێک لە رووی بەرگرییەوە باشتر بێت. بەڵام بەشداریی هێرشبەری بەڕاستی سەرنجڕاکێشە، بەڕاستی یاریزانێکی زیرەکە. بینینی باش، تێڕوانینێکی گشتی باش، تەکنیکێکی بەڕاستی باش. بەڵام هێشتا پێویستمان بە یاریزانی دیکەیە. لە وەرزی نوێدا ناتوانین بە سێ یاریزانی ناوەڕاست بەشداری بکەین".
 
دەربارەی محەممەد سەڵاح، کە دوای رۆیشتنی سادیۆ مانێ و نزیکبوونەوەی رۆیشتنی رۆبێرتۆ فیرمینۆ لە تیپەکە پەیوەندیی خۆی لەگەڵ هێرشبەرە نوێیەکان پەرەپێداوە؟ راهێنەرە ئەڵمانییەکەی رێدز گوتی "بێگومان ئەو ئەوە دەکات. پاس دەدات، بەڵام پێویستی بە پاسیش هەیە. پێموایە داروین نونێز پێشتر ئاسیستێکی زۆری بۆ سەڵاح کردووە". 
 
ئەو زیاتر لەبارەی یاریزانە نوێیەکانی گوتی "ئەوەندە ئاڵۆز نییە. ئێمە باسی زانستی موشەک ناکەین. بەڵام دەبێت خۆیان لەگەڵ شێوازی یاریکردنمان بگونجێنن و ئەو شێوازەی کە ئێمە دەمانەوێت یاری بکەن، بەڵام بە پشتبەستن بەو شتانەی کە پێمان دەدەن، بە پشتبەستن بەو لێهاتووییانەی کە هەیانە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە